جێبەجێكرانی سزای سێدارەی ناسر نەبیزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

هەنگاو؛ سێشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥
سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی ناسر نەبیزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كرا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی سیشەممە ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٣ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی ناسر نەبیزادە، خەڵكی “گەژن”ی سەر بە ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندكراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە کوردە، لە میدیا حكوومەتییەكان بە تایبەت میدیاكانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.