جێبەجێکرانی سزای سێدارەی شەهاب عەباسی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٣:٣٤

هەنگاو؛ هەینی ۱۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی شەهاب (شەمسەددین) عەباسی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۱۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی شەهاب عەباسی، تەمەن ۵۲ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «کای» سەر بە شارۆچکەی سیلوانەی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ئەو بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە