کوژران و برینداربوونی ۱۲ کۆڵبەر لە ماوەی مانگی جولای ۲۰۲۵

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ۲۰۲۵، لانی کەم ۱۲ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار کراون کە ۱۰۰٪ی کۆی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ۶ کۆڵبەر کوژراون و ۶ کۆڵبەریش بریندار کراون.
ناسنامەی کۆڵبەرانی کوژراو لە ماوەی مانگی جولای؛
۱ـ خالید محەممەدی تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی بانە، لە ڕێکەوتی (۸ی جولای ۲۰۲۵)، لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
۲ـ پەیام ئەحمەدی تەمەن ۲۴ ساڵ و خەڵکی سەوڵاوا، لە ڕێکەوتی (۱۵ی جولای ۲۰۲۵)، لە سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
۳ـ لەتیف یەعقووبی تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی سەڵماس، لە ڕێکەوتی (۲۲ی جولای ۲۰۲۵)، لە سنووری سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
۴ـ ئەمین گەردی تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی مەریوان، لە ڕێکەوتی (۲۳ی جولای ۲۰۲۵)، لە سنووری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
۵ـ بەرزان ساڵحی تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی بانە، لە ڕێکەوتی (۲۵ی جولای ۲۰۲۵)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
۶ـ هێمن دانش تەمەن ۲۶ ساڵ و خەڵکی مەریوان، لە ڕێکەوتی (۲۸ی جولای ۲۰۲۵)، لە سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
زیاترین ژمارەی قوربانیبوونی کۆڵبەران بە ۱۱ حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمار کراوە.
هۆکاری کوژران یان برینداربوون؛
تەقەی ڕاستەوخۆ: ۱۲ حاڵەت بریتی لە (۶ کوژراو و ۶ بریندار) واتا ۱۰۰٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوەی کۆڵبەرانی قوربانی بە پێی پارێزگاکان؛
پارێزگای کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
پارێزگای سنە: ۱۱ حاڵەت بریتی لە (۵ کوژراو و ۶ بریندار)
پارێزگای ئورمیە: ۱ حاڵەت بریتی لە (۱ کوژراو)