بەردەوامیی دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی ژیلا تەشەكوری و دلێر سەلیمی، دوو هاوژینی خەڵكی سەقز

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٨:٢٩

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ لە دەستبەسەركرانی دلێر سەلیمی و هاوژینەكەی بە ناوی ژیلا تەشەكوری لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی نزیك بە مانگێك لە دەستبەسەركردنی دلێر سەلیمی و هاوژینەكەی ژیلا تەشەكوری، دوو گەنجی خەڵكی سەقز لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات، زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیك لەم بنەماڵەیە، دلێر سەلیمی لە كاتی دەستبەسەركرانی تاوەكوو ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەكی لەگەڵ بنەماڵەكەی نەبووە و ژیلا تەشەكوری تەنیا یەک پەیوەندییەكی كورتی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەكەی هەبووە.

هەنگاو زانیویەتی كە ئەم دوو هاوژینە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیڵ” لێپرسینەوەیان لێ كراوە.

دلێر سەلیمی، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە جادەی ساوە دەستبەسەر و دوای چوار ڕۆژ هاوژینی ناوبراو، ژیلا تەشەكوری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ و دەستبەسەر كرابوو.

شایانی باسە كە، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەركرانی دلێر سەلیمی بە هێرشكردن بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی ناوبراوان لە سەقز دەستیان بەسەر هەموو كەلوپەلی ئەلەكترۆنیكی ئەم بنەماڵەیانە لەوانە مۆبایل و كامپیوتێری ناوبراویان گرتووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە