ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەركران و مانگرتن لە خواردنی سێ تۆمەتباری سیاسی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە

هەنگاو؛ هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سنە بە ناوەكانی ئارمین خودامورادی و حیکمەت سەعیدی لەگەڵ كامران ڕەسووڵی، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی بانە كە دوو مانگ پێش دەستبەسەر كراون، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر بارودۆخیان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، مانیان لە خواردن گرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارمین خودامورادی و حیکمەت سەعیدی، خەڵكی سنە و كامران ڕەسووڵی، خەڵكی بانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٦ی جوڵای ٢٠٢٥)، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە مانیان لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، مانگرتنی ئەم سێ تۆمەتبارە سیاسییە كوردە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربرین لە بارودۆخیان بە تایبەت درێژكردنەوەی ماوەی دەستبەسەركرانەكەیان بۆ دووەم جار بووە.
ئارمین خودامورادی، حكمەت سەعیدی و كامران ڕەسووڵی لەم ماوەیەدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە سەرەتایی ترین مافەكانیان وەكوو هەبوونی پارێزەر و چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش بوون.
ئارمین خودامورادی، ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٦ی مەی ٢٠٢٥) و حكمەت سەعیدی و كامران ڕەسووڵی، هەر لە نزیك ئەو ڕێكەوتە، دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواسترانەوە.
بە تێپەڕینی دوو مانگ، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.