شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی مەولوود رووستا لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە
هەنگاو؛ شەممە ۷ی خەرمانانی ۲۷۲۶
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری شنۆ بەناوی مەولوود رووستا، بۆ دووەمین جار لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۴ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۲۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، مەولوود رووستا، خەڵکی گوندی «حەسەن نووران» سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە، مەولوود رووستا بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ۲ی خەرمانان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی مەولوود رووستا، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.