مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

٧ خەرمانان ٢٧٢٦، ٢٢:٠٥

هەنگاو؛ شەممە ۷ی خەرمانانی ۲۷۲۶

لانی کەم ۵ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئاوایی «سەردۆش»ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی ئازاد نەورۆزی، زانیار توانا، پوویا کاکەمحەممەدی، زانیار قادری و شێرزاد عەبدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۷ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۲۹ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەڵکوتانە سەر ئاوایی "سەردۆش"ی سەر بە مەریوان، لانی کەم پێنج هاووڵاتییان بە ناوەکانی ئازاد نەورۆزی، زانیار توانا، پوویا کاکەمحەممەدی، زانیار قادری و شێرزاد عەبدی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، دەوروبەری کاتژمێر ۵ی بەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چەندین ئۆتۆمبێلی هەڵگری هێزە چەکدارەکانەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاوایی سەردۆش و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری، ئەم ۵ هاووڵاتییەیان بە شێوەیەکی توندوتیژانە و سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە