دەستبەسەرکرانی ئەفشین تەوەسولی و کامەران جانگلی لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ

٤ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٧:٥٢

هەنگاو؛ چوارشەممە ۴ی خەرمانانی ۲۷۲۶

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەفشین تەوەسولی لە مەهاباد و کامەران جانگلی لە شنۆ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۴ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۲۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەییی ئەفشین تەوەسولی تەمەن ۵۰ ساڵ بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ۲ی خەرمانان (۲۴ی ئاگۆست)، کامەران جانگلی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی تایبەتیی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە