پیرانشار؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی سۆران مەحموودی ، محەممەد دانشمایە و لوقمان سەیده لەلایەن هێزه حکومەتییەکانەوە
هەنگاو؛ یەکشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
دوو گەنجی کورد و لە بەندکراوانی سیاسیی پێشووی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی سۆران مەحموودی و محەممەد دانشمایە (ناسرۆ بە محەممەد بێوەفا) هاوڕێ لەگەڵ لوقمان سەیدهلە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوەکانی سۆران مەحموودی و محەممەد دانشمایە دەستبەسەر کردووە.
هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی پەسوێ و هاووڵاتییەکیان ب ەناوی لوقمان سەیدە دەستبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری ئەو سێ هاووڵاتییەیان لە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەرکردوە. هێزە حکوومەتییەکان هیچ ڕوونکرنەوەیەکیان لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵدراوەکان پنەخستووەتە ڕوو. هەر سێ هاووڵاتییەکە لە کاتی دەستبەسەرکردنیانەوە تا ئێستا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.
سووران مەحموودی پێشتر لە ڕەزبەری ٢٧٢٣دا دەستبەسەرکرابوو و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترابووەوە. ناوبراو لە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣دا بە دانانی بارمتەی قورسی ٣ ملیار تەمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا و دواتر لە گوڵانی ٢٧٢٤دا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتیی قازی «دووستی» بە تۆمەتی «ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران» بە بەرگەگرتنی ٣ ساڵ بەندکردن مەحکووم کرابوو. محەممەد دانشمایەش لە ساڵی ٢٧٢٣دا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو.