كامێران؛ دەستبەسەركرانی ڕووناک دەشتی لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٧:٣٧
هەنكاو؛ هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
ڕووناک دەشتی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی كامێران لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٦ی جوڵای ٢٠٢٥)، ڕووناک دەشتی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵكی گوندی “ئەلەك”ی سەر بە كامێران لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری كامێران دەستبەسەر كرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ڕووناک دەشتی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ڕاگرتن و تەندروستی ناوبراو بێ ئاكام ماوەتەوە.
هەروەها، تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw