ڕاپۆرتێک لە گواستنەوەی زوبێر مەحموودی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
زوبێر مەحموودی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیارنشار دوای ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە، ب بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، زوبێر مەحموودی، هاووڵاتیی کورد خەڵکی پیرانشار بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.
شایانی باسە کە، سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە کاتی دەستبەسەرکرانی زوبێر مەحموودی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانە دراونەتە پاڵ ئەو ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
زوبێر مەحموودی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٠ جولای ٢٠٢٥)، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵە شەخسییەکەی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی دەستبەسەرکرابوو.