لە ژێر گوشاری ناوندە ئەمنییەکاندا دۆسیەی ٥٠ هاووڵاتیی پیرانشاری لە بەندیخانەی نەغەدە بە ناڕوونی ماوەتەوە
هەنگاو: سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢
لانی کەم ٥٠ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی پیرانشار دەستبەسەرکرابوون، لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان هەروا لە بەندیخانەدان و ڕێگری لە ئازادی کاتییان دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، داواکاری گشتی پیرانشار بە پەیڕەوکردن لە فەرمانی سەرۆکی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، ڕێگا بە وەرگرتنی بارمتە بەمەبەستی ئازادی کاتیی ئەم هاووڵاتییانە نادات.
ناوی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە بریتییە لە: جەماڵ عەلیزادە، باپیر بەرزە، محەممەد ئەرشەد، حاسڵ قەدو، فەریدوون نەبی، کەیوان نەبی، محەممەد ئیسماعیلی، ئەردەڵان چۆدار، موبین ئەحمەدی، هێمن ئارمەند، سیامەند عەزیزی، زانا خۆشامن، جەعفەر عەباسی، سیامەند عەزیزی، ئیسماعیل خزری، سۆران خەزری، جووتیار ئەشرەف زادە، داود ڕەسوڵ دارا، فەخەرەلدین دلێر، ڕەحمان ڕەحمان زادە، ناسر دالە، ئەیووب ئیسماعیلی، مستەفا ساغری، کەماڵ هاشمی، جەلال تەباک، کوروش ئینتزاری، خسرۆ هیدایەت نەژاد، سەلاح محەممەدی، یاسر ڕەسوڵی، سۆران خزرت، شوانە بورکە، محەممەد سوهرابی، موراد ڕاسخی، خالیق هۆشیار، یوونس شەوکەت، قادر پاک نەهاد، خزر محەممەدی، محەممەد شێخاڵی، هۆشمەند بیدخام، کاوە مەولودی، سەعید خزرزادە، سەنعان لاهیجانی، سابیر خانپایە، هادی بەهمەن یار، کامیار قورخچی، شێرزاد ئازەربەرزین، مستەفا غەنی پوور، شەهرام زەینالی، محەممەد محەممەدی ئەسڵ و زانا محەممەدی.
ئەم کەسانە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پیرانشار، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەرکراون و دوای تێپەڕاندنی ماوەی لێکۆڵینەوەکانیان لە دەستبەسەرگەکانی ئورمیە و پیرانشار، بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەر چەشنە یاساییەک بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواستراونەتەوە و لە ئێستادا لە دۆخێکی نەشیاودا ڕاگیراون.