ئەمین کەریمی، هونەرمەندی کورد بە شێوی کاتی لە بەندیخانەی ئورومیە ئازاد کرا

١ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٨:٤٤

هەنگاو؛ شەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٥

ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەریی شانۆکاری کورد و خەڵکی ئورومیە پاش ٥١ ڕۆژ بەندکران، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٠ی ئاگۆستی٢٠٢٥)، ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەریی شانۆ ناسراو بە «ئەمینۆ» لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە ئازاد کرا.

هەنگاو پێشتر بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە نووسیبووی کە ئەم هونەرمەندە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و هەژمارەکانی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنترۆڵ کراون.

ئەم هونەرمەندە لە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١ی جولای ٢٠٢٥)، لە کاتی هاتنەوەی لە وڵاتی تورکیا لە سنووری سەرڤی ئورومیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرابوو.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و بە هەموو قۆناغە لێپرسینەوەکان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیە گواسترابوویەوە.

شایانی باسە کە ئەمین کەریمی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازدیشدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە