دەستبەسەرکرانی عیماد دەرئۆفتادە خوێندکاری خەڵکی پیرانشار دوای بەدیلگرتنی باوکی لەلایەن ئیتلاعاتەوە

هەنگاو؛ دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥
عیماد دەرئۆفتادە هاووڵاتی کورد و خەڵکی پیرانشار و خوێندکاری ئەندازیاری عومرانی زانکۆی ئورمیە لە دوای بەدیل گرتنی باوکی لەلایەن ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە زەخت و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، خۆی ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کرد.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥) عیماد دەرئۆفتادە تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی زێوکەی سەر بە شاری پیرانشار و خوێندکاری زانکۆی ئورمیە، لە دوای سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٥ هێزەکانی ئیتلاعات بە مەبەستی دەستبەسەرکرانی ععیماد دەرئۆفتادە کوڕی ڕەحمان دەرئۆفتادە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵیان لە گوندی زێوکە و باوکی عیماد کە تەمەنی ٧٠ ساڵە، دەستبەسەریان کردووە.
ڕەحمان دەرئۆفتادە تەمەن ٧٠ ساڵ لەدوای ٧ کاتژمێر لێکۆڵینەوە بە مەرجی ڕادەستکردنی عیماد ئازاد کراوە.
شایانی باسە کە ئەم بنەماڵە خزمی نزیکی بنەماڵەی کۆمار دەرئۆفتادە لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی "ژن ژیان ئازادی"ین کە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا
لە دوای کوژرانی کۆمار دەئوفتادە بنەماڵەکەی بە بەردەوامی لە ژێر هەڕەشە و بانگکران بۆ ناوەندە ئەمنیەکان بوون.
تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ عێماد دەرئوفتادە لەبەر دەست نیە.