دەستبەسەرکرانی موبین تاڵبانی خوێندکاری خەڵکی مەریوان و کەیوان سەعیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١١:٠٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۱۷ی ڕەزبەری ۲۷۲۵

موبین تاڵبانی خوێندکاری خەڵکی مەریوان و کەیوان سەعیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۸ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵)، موبین تاڵبانی خوێندکاری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆتۆمبێلی موبین تالبانی لە ڕێگای زانکۆکەی، لە سێ ڕای نێی مەریوان ڕاگیراوە و لە لایەن سێ کەس لە هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەزبەری ۲۷۲۵، کەیوان سەعیدی تەمەن ۲۴ ساڵ و خەڵکی گوندی سینگانی سەر بە شاری شنۆ لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە