دەستبەسەرکرانی مەهدی ڕەمەزانی لە وەرزشوانانی شاری قوروە بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە

١٩ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٣:٥٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۲۷۲۵

مەهدی ڕەمەزانی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری قوروە و یاریزانی بواری لەشجوانی دوای لێدان و کوتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

به پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ۱۸ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۹ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، مەهدی ڕەمەزانی، خەڵکی شاری قوروە لە گۆڕەپانی سەرەکیی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا.

بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئیسپرەی بیباری بە دموچاودا کراوە و دوای لێدان و کوتانی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایەنی باسە کە، مەهدی ڕەمەزانی چەند ڕۆژ پێش بە تۆمەتی نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لێ کرابۆوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە