دەستبەسەرکرانی شێرزاد عەلی ڕەمایی، وەرزشوانی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢١ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٢:٠٤
هەنگاو؛ ھەینی ٢١ خەرمانانی ٢٧٢٥
شێرزاد عەلی ڕەمایی، هاووڵاتیی کورد و وەرزشوانی بواری بەرگری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۰ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۱۱ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، شێرزاد عەلی ڕەمایی، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی گوندی "نجێ"ی ژاوەڕۆ و دانیشتووی شاری سنە لە ماڵەکەی خۆی لەو شارەدا دەستبەسەر کرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی