دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکان

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢٠:٠٨

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥

لانی کەم ٢٨ هاووڵاتیی کورد لەوانە دوو ژن بە ناوەکانی سۆران سەحراگەرد، وەحید قەنبەری، ساسان پاک ڕەوان، فەرزانە سەیدی، ئەرسەلان دیوارگەر، زارا نەزەری، حەسەن خۆشڕوو، محەممەدڕەزا شابازی، محەممەدحوسێن داوودی، حەمید چراغی، کیان نگەهدار، سەعید یاسەمی، مێهراداد حەسەنوەند، یاسین فەتحی، جەلال فەرامەرزی (بانگهێشت و کرانەوەی دۆسییە بۆیی)، هابیل بەیگ محەممەدی، مێهرداد نەسیری، زاهێد زارعی، جەعفەر مەحموودی، حوسێن مەحموودی، مەتین خوسرەوی، یەحیا حەیدەریان، سەعید قوبادیان، عەلی شێخی، موجتەبا حاجیان، یادگار ڕۆستەمی، مەهدی پاکمێهر و حوسێن جەعفەری، لەلایەن هێزە ئەمنی و حکومەتییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، کرماشان، ئیلام، سیروان، میاندوواو، دەهلۆڕان، ئاودانان، دەرەشار، دێولان، چوار، سەراوڵە، تاران، سونقور، جوانڕۆ و بجنوورد دەستبەسەر کران.

ناسنامەی ئەم هاووڵاتییانە کە لە کاتی شەپۆلی سەرکوت و دەستبەسەرکردنە بەکۆمەڵەکان لە دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەستبەسەر کراون، لەلایەن هەنگاوەوە پشتڕاست کراوەتەوە و وردەکارییەکانی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 

مەریوان ، دیواندەرە، میاندوواو، دێولان

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ (٢٨ی ژانوییەی ٢٠٢٦)، سۆران سەحراگەرد، خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە سنە گواستراوەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان، ئەرسەلان دیوارگەر، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە دەستبەسەر کرا.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، محەممەدحوسێن داوودی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی سیاسی، لە شاری میاندوواو لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی بۆ بەندیخانە گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم مامۆستا کوردە بە داڕشتنی تۆمەتی گشتی و ناڕوون لەوانە دۆسیە بۆ دروستکردن بە ناونیشانی سیاسی، لکاندنی ئەندامییەتی لە ڕێخراوەیەک بە ناوی «نەهزەتی ئازادی» و هەروەها تۆمەتی «بانگەشە دژی نیزام»، لە کۆتاییدا بە تێپەڕاندنی ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکردن سزا دراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، یاسین فەتحی، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی دێولان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

 

کرماشان، سونقور، جوانڕۆ

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان، وەحید قەنبەری، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی کرماشان، لە کاتی هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی دەرەدرێژ، بە پەنابردن بۆ توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانبار، بەهمەن نادری، تەمەن ٣٩ ساڵ و زیندانیی سیاسیی پێشوو خەڵکی کرماشان، لە کاتی هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی جەعفەرئاوا، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان، تۆمەتی ڕاگەیەندراو دژی ئەو «تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە نیزامی و ئەمنیەکان» ناو براوە. ناوبراو پێشتریش پێشینەی دەستبەسەرکردن و بەرەوڕووبوونەوەی دادوەری هەبووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، یەحیا حەیدەریان، خەڵکی سونقوری سەر بە کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لەم شارەدا، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یادگار ڕۆستەمی، خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

 

ئیلام، چوار، سەڕاوڵە، دێلۆڕان، ئاودانان و دەڕەشار

ساسان پاک ڕەوان، خەڵکی ئیلام، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان، بە هێرشی چەکدارانە و توندوتیژانەی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کاتی ئەم هێرشەدا، دوو برای دیکەی ساسان بە ناوەکانی (ئەحمەد و ئیحسان) توانیویانە لە شوێنەکە دەربچن و ماڵەکەی بەتەواوی تێکدراوە .

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، فەرزانە سەیدی، خەڵکی ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

زارا نەزەری، ڕاهێنەری لەشجوانی، خەڵکی ئیلام، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، بە هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر یانەی لەشجوانی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، حەسەن خۆشڕوو، خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

محەممەدڕەزا شابازی، خەڵکی گوندی «کارزان»ی سەر بە سیروان و لە عەشیرەی «خەزەڵ»، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، بە هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر گوندی کارزان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

حەمید چراغی، گەنجی خەڵکی دەهلۆڕان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، کیان نگەهدار، کارمەندی پترۆکیمیای دەهلۆڕان، بە هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە پەنابردن بۆ توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر کرا و سەرەتا بۆ دەستبەسەرگەی دەرەشار و پاشان بۆ بەندیخانەی ئیلام گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتە وەرگیراوەکان لە کاتی ئەم هێرشەدا، هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان بەتەواوی تێک و پێک داوە و ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە ئەشکەنجەی توند دژی ئەو بڵاو کراوەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سەعید یاسەمی، گەنجی خەڵکی ئاودانان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

مێهراداد حەسەنوەند، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی دەرەشار، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

جەلال فەرامەرزی، مامۆستای خەڵکی ئیلام، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیتڵاعاتی سوپا دەستبەسەر کرا. بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەم هاووڵاتییە، بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە فەزای مەجازیدا بە ناوەڕۆکی بانگهێشتکردن بۆ مانگرتن ڕاگەیەندراوە و دوای بانگهێشتکردن، ناوبراو خراوەتە ژێر لێپرسینەوەی چەند کاتژمێری و بەهۆی خۆپاراستن لە تۆمارکردنی دانپێدانانی زۆرەملێ، کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی زەوت کراوە و دۆسیەیەکی دادوەریی قورس دژی کراوەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، هابیل بەیگ محەممەدی، گەنجی خەڵکی شاری چوار، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هاوکات، مێهرداد نەسیری، تەمەن ٤٦ ساڵ، خەڵکی سەراوڵە لە هەمان ڕۆژدا، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بە تێپەڕبوونی ١٩ ڕۆژ، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی خەڵکی چوار بە ناوەکانی، زاهێد زارعی، جەعفەر مەحموودی و حوسێن مەحموودی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە بە لێدان و پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەر کران

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە