ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر تیرۆر مامۆستا مەسعوود نەزەری، چالاکی مەزهەبی کورد لە تورکیا

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢١:٠٧

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

مەسعوود نەزەری، چالاکی ئایینی کورد و خەڵکی جوانڕۆ لە شاری ئیستەنبۆلی وڵاتی تورکیا، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا. ناوبراو لە چەند ساڵ پێشەوە بە هۆی گوشاره بەردەوامەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار کرا شوێنی لەدایک بوونەکەی خۆی بە جێ بهێڵێت.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، مامۆستا مەسعوود نەزەری لە چالاکی ئایینی کورد و خەڵکی جوانڕۆ، لە بەرانبەر ماڵکەی خۆی لە گەڕەکی ئارناووت کوی شاری ئیستەنبۆل کەوتە بەر هێرشی چەکدارانەی کەسانێکی نەناسراو و بە هۆی وێکەوتنی چەن فیشەکێک گیانی خۆی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، مەسعوود نەزەری کاتژمێر هەشتی شەو، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی خۆی لە بەرانبەر درگای ماڵەکەیدا کەوتە بەر هێرشی تەقەی کەسانێکی نەناسراو و هێرشبەرەکان پاش ئەنجامدانی ئەم هێرشە چەکدارانە لەو شوێنە هەڵاتوون.

بنەماڵە و کەسووکاری مەسعوود نەزەری، کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسیاری سەرەکیی ئەم تێرۆرە دەزانن و جەختیان کردووەتەوە کە ناوبراو پێشتریش چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لێکراوە.

شایانی باسە کە ئەم چالاکە ئایینییە نزیک دە ساڵ پێش بە هۆی چالاکییە ڕەخنەگرانەکانی خۆی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتی بە جێهێشت و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە تورکیا نیشتەجێ بووە.

تیرۆری مەسعوود نەزەری نموونەیەکی دیکە لە هێرشە ئامانجدارەکانی کۆماری ئیسلامی دژی چالاکانی سیاسیی و ئایینی لە دەرەوەی وڵات بووە. کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتریش چەندین جار بە هۆی سازماندان و جێبەجێ کرانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆر کردنی دژبەرانی خۆی لە وڵاتانی جیاواز وەک تورکیا و هەرێمی کوردستان تاوانبار کراوە؛ کردەوەیەک کە بەشێک لە سیاسەتی سەرکوتکەرانە و پاک کردنەوەی فیزیکی (تیرۆری فیزیکی» ڕەخنەگران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بە هەژمار دێت.

بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوووەوە زیاتر لە ٥٠٠ چالاکی سیاسیی و مەزهەبی کوردی لە هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا تیرۆر کردووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە