ڕاپۆرتێک لەسەر دوو هاوژینی کورد و خەڵکی باکووری کوردستان کە هەریەک سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٠:٢٦

هەنگاو؛ سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵی ڕۆژدا سەعدوون و سەفیە تۆرسوو، دوو ژنە بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان، لە دایکەکانیان جیا کراونەتەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان لە تورکیا کراون. ئەو دوو بەندکراوە لەگەڵ هاوژینەکانیان بە ناوەکانی فەسیح قەرەتاش و مەزڵووم ئارلی لە بەندیخانەکانی قەرچەکی وەرامین و ئێڤینی تاران سزای بەندکرانەکەیان تێپەڕ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرپرسانی بەندیخانەی قەرچەک و ئێڤین دوای بانگکردنی ڕۆژدا سەعدوون، سەفیە تۆرسوو، مەزڵووم ئارلی و فەسیح قەرەتاش منداڵەکانیان لە دایکەکانیان جیا کراونەتەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان لە وڵاتی تورکیا کراونەتەوە..

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە کە ماوەیەک وەک پەنابەری سیاسی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بوون، مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان” هەر یەک سزای ٥ ساڵ بەندکران و سەرجەم سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژدا سەعدون، سەفیە تۆرسوو، مەزڵووم ئارلی و فەسیح قەرەتاش و منداڵەکانیان ٢٣ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ لە ڕێگای پەنابردن بۆ وڵاتی ئەرمەنستان لە تەورێز دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و دواتر بۆ بەندیخانەی سنە و لە ٢٧ی ڕێبەندانی ۲۷۲۴ بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواسترانەوە. ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە ژنە و منداڵەکانیان ئێستا لە بەندیخانەی قەرچەک ڕاگیراون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە