کامێران؛ زیلان کەمانگەر لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٣:١٣

هەنگاو ؛ چوارشەممە، ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

زیلان کەمانگەر، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران؛ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، زیلان کەمانگەر، ژنە چالاکی خەڵکی کامێران؛ لەماڵی باوک و دایکی خۆی و  لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە ، بە هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆسەر ماڵی بنەماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، ئەنجامدراوە.

هەروەها، دوای پشکنینی ماڵەکەیان، هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر مۆبایلی زیلان کەمانگەر و ئەندامانی بنەماڵەکەیدا گرتووە .

شایانی باسە حوسێن کەمانگەر باوکی زیلان کەمانگەر پێشتر لە ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢١، پاش تێپەڕاندنی سێ ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکان و  و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە