کامێران؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی نووشین ڕەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

١٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١١:٤١

هەنگاو؛ شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

نووشین ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، نووشین ڕەزایی، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە.

سەڕچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە به هەنگاوی ڕاگەیاند، نووشین ڕەزایی، دوای دەستبەسەر کردنی له لایان هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ شاری سنه گوازراوەتەوە و لەئێستادا له بەشی قەرەنتینەی بەندی ژنانی گرتووخانەی سنه ڕاگیراوه و هەمووڕۆژێک بۆ لێپرسینەوە ڕادەگوێزرێتە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە.

شایەنی باسە ئەم هاوڵاتیە لە سەرەتاییترین مافەکانی وەک مافی پەیوەندی کردن بە بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە لەبەردەست نیە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە