برینداربوونی كۆڵبەرێک لە سنووری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٣:٠٣

هەنگاو؛ هەینی ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

كۆڵبەرێكی خەڵكی نۆدشە بە ناوی ئەسەد (ناسناو نادیار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییەكانی شاخی “تەتە” هەڵكەوتوو لە شاری سەوڵاوا بە سەختی بریندار كرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، كۆڵبەرێک بە ناوی ئەسەد، خەڵكی نۆدشەی سەر بە پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان لە ناوچەی سنووری سەوڵاوا بریندار كرا.

ئەم كۆڵبەرە بریندارە بە هۆی قووڵی برینەكانی بۆ پێڕاگەیشتنی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەیەك لە سنە گواستراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە