نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٠٩:٠٧
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۳ی ڕەزبەری ۲۷۲۵
کاروان ئەڵماسی،کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە کە ناسنامەیان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار کران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ۱ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۲۳ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، کاروان ئەڵماسی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە بەشی دەستدا بە سەختی بریندار کراوە.
هەروەها لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، دوو کۆڵبەری دیکەش لەگەڵ کاروان ئەڵماسی بریندار کراون کە هەنگاو بەدواداچوون بۆ ناسنامەیان دەکات.
سەرچاوە: Hengaw