سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لەدەست دا

٣ سەرماوەز ٢٧٢٤، ١٩:٠٣

هەنگاو؛ شەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد کەریم ئەزەغ لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە هۆی گوشاری زۆری کار تووشی ڕاوەستانی دڵ بوو و گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێکی بەتەمەن، بە ناوی محەممەد کەریم ئەزەغ و خەڵکی گوندی بڵبەر سەر بە سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە هۆی گوشاری زۆری کار تووشی ڕاوەستانی دڵ بوو و گیانی لە دەسەت دا.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی ڕاوەستانی دڵ دەمودەست گیانی لەدەست داوە و تەرمی ناوبراو بۆ شاری نۆدشە گواستراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە