نەوسوود؛ تەقینەوەی مین کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٢:٥٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی ئەحمەد ڕەزایی لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزایییە سنوورییەکانی نەوسوود بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی لە بەشی مەچەکەوە لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا کۆڵبەرێک بەناوی ئەحمەد ڕەزایی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە لاقی لە بەشی مەچەکدا بڕدرایەوە.

ئەحمەد ڕەزایی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و دوای سەرنەکەوتنی نەشتەرگەریی پزیشکی کە بووەتە هۆی بڕانەوەی لاقی ناوبراو لە نەخۆشخانە نێردراوەتەوە بۆ مالەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە