کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود لاقی پەڕی

١٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٢:٠٢

هەنگاو؛ دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، لە بەشی قولاپەی قاچی ڕاستیەوە تووشی برینی قورس بووە و بەناچار قاچی بڕاوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (١٠ی نۆڤەمبەری٢٠٢٥)، ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی، ٤٠ ساڵە و خەڵکی گوندی «بازان»ی جوانڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین بەشێک لە قاچی لەدەست دا.

ئیبراهیم عەبدوڵڵاهی لە ناوچە سنوورییەکەی «تاقە‌دار»ی شاری نەوسوود سەر بە شارستانی پاوە تووشی ئەم ڕووداوە بووە و دۆخی تەندروستی دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە چارەسەرییەکان بە ناجێگیر ڕاگەیێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە