نەوسوود؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی کەمئەندامی کۆڵبەرێک

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢٢:٣٣

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

کوڵبەرێک خەڵکی ڕەوانسەر بە ناوی پەیام لە کاتی کۆڵبەرییدا لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین، لە بەشی پایدا تووشی کەمئەندامی بووە. 

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، کۆڵبەرێک بە ناوی «پەیام» خەڵکی ڕەوانسەر لە کاتی کۆڵبەرییدا لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە و لە بەشی لاقی تووشی کەمئەندامی بووە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند؛ ناوبراو پاش ئەم تەقینەوە، سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی قودس لە پاوە گواستراوەتەوە و دواجار بە هۆی سەختی برینەکانییەوە، بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان گواسترایەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە