گواستنەوەی خالید بایزیدی، بەندکراوی سیاسی، لە بەندیخانەی شنۆ بۆ نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٧:٥٦

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

خالید بایزیدی، بەندکراوی سیاسیی کورد، خەڵکی شنۆ، کە ماوەیەک لەمەوبەر سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە، پشتڕاستکردنەوەی باری تەندروستی ناوبراو لەلایەن پزیشکەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی، هێشتا لە بەندیخانەدا ماوەتەوە و بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. ناوبراو لە بەشی چاودێریی چڕ ڕاگیراوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ ، خالید بایزیدی، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە دۆخێکی مەترسیداردا ماوەتەوە.

جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانی خالید بایزیدی لە کاتێکدایە کە لە پشتڕاستکردنەوەی پزیشکی پسپۆڕدا جەخت کرابۆوە کە بارودۆخی بەندکران بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە مەترسیی بەرچاویی گیانی لەسەر ناوبراو دروست دەکات.
 

ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شنۆوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و پاشان بۆ بەسەربردنی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (١٩ی ژووەنی ٢٠٢٥)، خالید بایزیدی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و چەندێک دواتر بە بڕیاری دەستبەسەرکردن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە