دەستبەسەرکرانی لانی کەم پانزدە هاووڵاتیی ناڕازی لە شارەکانی دێڵوڕان، یاسووج، نەهاوەند، ئەسەدئاباد، شیراز و تاران

١١ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٠٠:٤٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٥

حەمزە ئیمانی، هاووڵاتیی تورک و خەڵکی ئەسەدئاباد، فەرهاد خوداڕەحمی هاووڵاتیی لوڕ و خەڵکی نەهاوەند و چوار هاووڵاتیی دیکەی لوڕ و خەڵکی یاسووج بە ناوەکانی ساڵح ئەرجومەند، قاسم ئەرجومەند، حسەین ئەرجومەند و میلاد مەعسومی و سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی دێهلوران بە ناوەکانی ئەبولفەزل شادفەر، ئێحسان مەلەکی و عەلی ئەسغەر ساڵحی، و هەروەها زاکر ئەمینی، ڕوحووڵا موحسنی، محەممەد کەریم فازڵی و دوو مامۆستای دیکە بە ناوەکانی هژبری (نازناو نادیار) و نیرومەند (نازناو نادیار)، خەڵکی شیراز و سەریرا کەریمی مامۆستای ئەنجومەنی سەندیکای ماف و زانستی سیاسیی و ئەندامی سەندیکای گشتی زانکۆ تاران دەستبەسەرکران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، حەمزە ئیمانی، خەڵکی گوندی خاکڕیزی ئەسەدئاباد، فەرهاد خوداڕەحمی، خەڵکی نەهاوەند، ساڵح ئەرجومەند، قاسم ئەرجومەند، حسەین ئەرجومەند و میلاد مەعسومی، خەڵکی یاسوج، ئەبولفەزل شادفەر، ئێحسان مەلەکی و عەلی ئەسغەر ساڵحی، خەڵکی دێهلوران، زاکر ئەمینی، ڕوحووڵا موحسنی، محەممەد کەریم فازڵی و دوو مامۆستای دیکە بە ناوەکانی هژبری (نازناو نادیار) و نیرومەند (نازناو نادیار)، خەڵکی شیراز و سەریرا کەریمی، دانیشتووی تاران دەستبەسەرکران.

لەم لێوانەدا پێنج مامۆستای خەڵکی شیراز پاش چەن کاتژمێر دەستبەسەرکران ئازاد کران و دە هاووڵاتیی دیکە هەتا ئێستا لە دۆخێکی نادیار لە دەستبەسەرگەدان.

ناڕەزایەتییەکانی ئێستا کە ڕۆژی چوارشەممە لە ٢٢ شاردا بەڕێوە دەچوو، لە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥، پاش مانگرتن و ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بە کۆمەڵی ڕێژەیەک لە کاسبکاران و دووکانداران لە تاران دەستی پێکرد و دواتر بۆ شارەکانی دیکەیش بڵاو بوویەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە