سەردەشت، دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی ئارەزوو جەلیلزادە لە مامۆستاکانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ئارەزوو جەلیلزادە، لە مامۆستاکانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ (٣ی مارسی ٢٠٢٥)، ئارەزوو جەلیلزادە، تەمەن ٤٦ساڵ و لە مامۆستاکانی قۆناغی ناوەندیی سەردەشت دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، دەستبەسەرکرانی ئارەزوو جەلیلزادە لە ماڵی باوکی ئەو مامۆستایە لە سەردەشت و بە بەکارهێنای توندووتیژیەکی زۆرەوە ئەنجام دراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان دژ بەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.