کەرەج؛ دەستبەسەرکرانی مێلیکا کاوەندی، هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

٢٠ ڕێبەندان ٢٧٢٥، ٢٢:١٣

هەنگاو؛ دووشەممە ۲۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵

مێلیکا کاوەندی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بیجاڕ و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن ژیان ئازادی»، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۸ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، مێلیکا کاوەندی، خەڵکی بیجاڕ و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە فەرمان و نوێنەرایەتیی دادوەری لە لایەن خانەی دادی گشتی و شۆڕشی بیجاڕ، لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە شاری کەرەج دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی کاوەندی، ئەو هاووڵاتییە پێشتریش دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی یەک مانگ لە بەندیخانەی سنە ڕاگیرابوو.

دەستبەسەرکرانی دووبارەی مێلیکا کاوەندی لەحاڵێکدا ئەنجام دراوە کە هاوژێنی ناوبراو، محەممەد نوسرەتی کە لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادییە، جارێکی دیکە لە ڕێکەوتی ۱۸ی بەفرانباری ئەمساڵەوە دەستبەسەر کرابۆوە و تا کاتی دەستبەسەرکرانی هاوژینەکەی دەستبەسەر بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەستبەسەرکرانی مێلیکا لە بارودۆخێکدا ڕوویداوە کە ناوبراو حەوتووی ڕابردوو لە ماتەمینی لەدەستدانی باوکیدا بووە و باری دەروونیی ناوبراو نالەبارە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە