دەستبەسەرکرانی لانی کەم ٢٩ هاووڵاتیی ناڕازی لە شارەکانی ئەسفەراین، دێڵوڕان، دەڕەشار ئیزە، باغ مەلەک، یاسووج و کرماشان

١٢ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٠١:٠٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٥

لانی کەم ٢٩ هاووڵاتیی بریتی لە ١٤ هاووڵاتیی کورد، ٧ هاووڵاتیی لوڕ، دوو منداڵ و ٧ ژن بە ناوەکانی عەلی قەویدڵ، ئەکبەر دەروێشی، عارف دەروێشی، محەممەد هەواسی، سپێهر ساڵحی، ئەمیر ڕەئووفی، ئێحسان مەلەکی، میلاد کیادی، فەرزاد شوکری، ئەبولفەزل شادفەر، شەریف ئازاد، بیژەن کەریمیان، شایان ئەسڵ مەرز، محەممەد حەسەنوەند، سەلمان میرزایی، مەتین کوشکباغی، نێعمەت حەیدەری، شاپور ئەلبورزی، ئارمان سلێمانی، پوریا کەی شەمس، حیسام محەممەدی، پژمان پێگاه، ڕازیە خاهش، نیگار قەنبەری، هێلێنا ڕۆستەمی، ئێلناز کاری، مەعسوومە نووری، فاتمە هاشمپوور و ئایدا (نازناوی نادیارە) لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (١ی جەنیوەریی ٢٠٢٦)، سێ هاووڵاتیی لوڕ بە ناوەکانی پژمان پێگاه، خەڵکی شاری باغ مەلەک و پوریا کەی شەمس ٢٠ ساڵە و حیسام محەممەدی منداڵی ١٦ ساڵە، هەردووکیان خەڵکی ئیزە لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

 هەر لەم ڕۆژەدا بیژەن کەریمیان، ٢١ ساڵە و محەممەد حەسەنوەند، ٢١ ساڵە دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

هەروەها، نیوەشەوی پێنجشەممە عەلی قەویدڵ، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری ئەسفەراین لە پارێزگای خوراسانی باکوور لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، لانی کەم دە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی دێڵوڕان بە ناوەکانی ئەکبەر دەروێشی، عارف دەروێشی، محەممەد هەواسی، سپێهر ساڵحی، ئەمیر ڕەئووفی، ئێحسان مەلەکی، میلاد کیادی، فەرزاد شوکری، ئەبولفەزل شادفەر و شەریف ئازاد لەم شارەدا و یەک هاووڵاتیی دیکە بە ناوی شایان ئەسڵ مەرز ١٨ ساڵە لە دەڕەشەهر دەستبەسەرکراون.

هاوکات مەتین کوشکباغی، ٢٣ ساڵە و خەڵکی سەبزەوار لە پارێزگای خوراسان ڕەزەوی و ڕازیە خاهش هاووڵاتیی لوڕ و خەڵکی یاسووج، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون. هەروەها سەلمان میرزایی، چالاکی کورد و خەڵکی کرماشان هەر لەم ڕۆژەدا لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

لە درێژەی ئەم دەستبەسەرکردنانەدا، ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥، شەش ژنی ناڕازی بە ناوەکانی نیگار قەنبەری، هێلێنا ڕۆستەمی، ئێلناز کاری، مەعسومە نووری، فاتمە هاشمپوور و ئایدا (نازناوی نادیارە) لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لە تاران، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژێک دواتری بۆ بەندی ژنان لە بەندیخانەی ئەوین گواسترانەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە لە هەمان ڕۆژدا شاپوور ئەلبورزی، منداڵی ١٦ ساڵە، ئارمان سلێمانی، هاووڵاتیی ٢٨ ساڵە و نێعمەت حەیدەری هاووڵاتییانی لوڕ و خەڵکی شارۆچکەی ئیزە لە پارێزگای خوزستان، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون و زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراوان لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە