ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر فرۆشتنی منداڵێکی سێ مانگە لە کرماشان لە ژێر کاریگەریی هەژاریی

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢٣:١٠

 

هەنگاو؛ شەممە ٢٧ی ڕەزهەری ٢٧٢٥

منداڵێکی سێ مانگە لە لایەن دایک و باوکییەوە بە هۆی هەژاری زۆر و نەتواین لە دابین کردنی خەرجەکانی ژیان، لە شاری کرماشان بە نرخی ٢٥٠ میلیۆن تمەن بە بنەماڵەیەکی دیکە فرۆشتراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم حەوتووانەی دواییدا منداڵێکی سێ مانگە لە شاری کرماشان کە ناسنامەکەی لە لای هەنگاو پارێزراوە، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە نرخی ٢٥٠ میلیۆن تمەن فرۆشراوە. هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە ئەم مامەڵە پاش بڵاو کردنەوەی ڕیکلامی فرۆشتنی منداڵ لە ماڵپەڕی ئینتێرنتی کڕین و فرۆشتن «دیوار» جێبەجێ کراوە.

بنەماڵەی فرۆشیار کە خەڵکی ناوچەکانی دەورووبەری شاباد بوونە و لە ئێستادا لە کرماشان نیشتەجێن، بە هۆی کێشەی زۆری ئابووری و کەم داهاتی لە سەرپەرشیاری، ناچار بوونە منداڵەکەی خۆیان بفرۆشن. بنەماڵەی کڕیاریش دانیشتووی کرماشانن و بە هۆی منداڵ نەبوون لە ساڵەکانی ژیانی هاوسەرگیرییاندا، هەوڵیان بۆ کڕینی ئەم منداڵە داوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم مامەڵە بە بێ چاوەدێری فەرمی ناوەندە دەوڵەتییەکان و پشتگیرییەکان جێبەجێ کراوە و هەتا ئێستا هیچ جۆرە پەیگیریی یا کاردانەوەیەکی خێرا لە لایەن بەرپرسان ڕووی نەداوە.

دیاردەی فرۆشتنی منداڵ لە ئێران لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا، لە پێناو هەژاریی بەریندا، تۆماری ئابووریی و نەبوونی سیستەمی پشتگیری کاریگەر بۆ بنەماڵە لاوازەکان، بە شێوەیەکی نیگەرانکەر ڕوو لە زیاد بوونە. ڕاپۆرتەکان لە شارە جیاوازەکان وەک مەشهەد، تاران و ئەهواز دەری دەخەن کە ئەم دیاردە ئیتر پەیوەندیی بە ناوچەیەکی تایبەتەوە نییە و بووەتە قەیرانێکی کۆمەڵایەتی.

سەرەڕای هەبوونی ئاگادار کردنەوەیەکی زۆری شارەزایان و تەنانەت دانپێدانانی فەرمی ڕێکخراوی خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای فرۆشتنی منداڵ نموونەیەکی ئاشکرای قاچاخی مرۆڤە، دەزگای دادوەریی و ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی نە تەنیا کاردانەوەیەکی کاریگەر و مرۆڤییان نیشان نەداوە، بەڵکوو بە سەرکوتی ناوەندە مەدەنییەکان و دەستبەسەر کردنی چالاکانی بواری پشتگیری لە منداڵان، ڕێگایان بۆ خراپتر کردنی ئەم قەیرانە ئاسان کردووەتەوە.

ئەم ڕەوتە ئاشکرا نەقسی بەڵێنەکانی نێونەتەوەیی ئێران لە چوارچێوەی کنوناسیۆنی مافی منداڵ (CRC) پەسەندکراوی ١٩٨٩ و پڕۆتۆکۆلی ئارەزوومەندانەی ئەو لەسەر فرۆشتن، لەشفرۆشی و پڕۆنۆگرافیای منداڵانە کە ئێران لە ساڵی ٢٦٩٣ (١٣٧٢) پەیوەستی بووە.

هەنگاو ئاگاداری دەدات کە بەردەوامیی ئەم باروودۆخە نە تەنیا ئەمنییەت و شکۆی منداڵان، بەڵکوو هەڕەشە لە بنەمای ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا دەکات و داواکاریی هەوڵی دەستبەجێی ناوەندەکانی نێونەتەوەیی بۆ چاوەدێری بۆ سەر سەرپێچی سیستەماتیکی مافی منداڵان لە ئێراندایە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە