کرماشان؛ دەستبەسەرکردنی مەنووچێھر ئاغابەیگی لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان

١ خاکەلێوە ٢٧٢٦، ١١:٣٣

هەنگاو، ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٦

مەنووچێھر ئاغابەیگی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کرماشان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارەدا دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٥ (١٨ی مارسی ٢٠٢٦)، مەنووچێھر ئاغابەیگی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کرماشان لەو شارەدا دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، مەنووچێھر ئاغابەیگی دوای دەستبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە مەنووچێھر ئاغابەیگی بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەوە دەیناڵاند و ڕاگرتنی بۆ ماوەیەکی درێژ لە دەستبەسەرگەدا، مەترسییەکی جیدی بۆ سەر گیانی دەبێت. ئەم چالاکە پیشەیییەی مامۆستایان پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە کەوتووەتە ژێر گوشاری ناوەندە حکومەتییەکان.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە