قوروە؛ دەستبەسەرکرانی ڕەشید حیسامی لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردەو بارهێنانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هەنگاو؛ دووشەممە ۲۳ی خەرمانی ۲۷۲۶
ڕەشید حیسامی، هاووڵاتیی کورد و لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەندە و بارهێنانی قوروە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارەدا بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی خەرمانی ۲۷۲۶ (۱۴ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، ڕەشید حیسامی، مامۆستای خەڵکی قوروە لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لە شارۆچکەی بەعسەتی قوروە دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ڕەشید حیسامی بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی و بێ پشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە و هێزە حکوومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا هەوڵی پشکنینی ماڵەکەیشیان داوە.
شایانی باسە کە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ڕەشید حیسامی لە بەردەستدا نییە.