سنووری سەردەشت؛ کوژرانی قازی کاوانی، کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

٤ جۆزەردان ٢٧٢٦، ١٦:٢٦

هەنگاو؛ دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٦

کاسبکارێکی کورد و خەڵکی سەردەشت بە ناوی قازی کاوانی، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئەنجامیتەقەی ڕاستەوخۆ و هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەشی سەری بە سەختی بریندار ببوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قازی کاوانی، گەنجی کاسبکار و خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو"ی سەر بە شاری سەردەشت، شەوی یەکشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ (٢٤ی مەیی ٢٠٢٦)، بەهۆی سەختیی برینەکەی، لە نەخۆشخانەی خومەینیی مەهاباد گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، قازی کاوانی چەند شەو پێش ئێستا، لە سنووری "جاسووسان"ی سەردەشت، بەبێ چ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە لە بەشی سەری کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەستی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان. ناوبراو دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد، لە بەشی چاودێریی چڕدا (ICU) خەوێندرابوو کە سەرەنجام گیانی سپارد.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە