سەردەشت؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکەکانی ئێران

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٤، ١٩:١٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی شاهین حەسەن ڕەسووڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارەدا بە سەختی بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ (٧ جەنیوەری ٢٠٢٥)، شاهین حەسەن ڕەسووڵ، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو" سەر بە شاری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە سنووری "جاسووسان"ی ئەم شارە لە بەشی ماسولکەی پشت لاقی چەپی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە چەکی کەڵاشینکۆف بریندار کراوە.

ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت گواستراوتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە