سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ١٢:٢١

هەنگاو؛ هەینی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەدنژاد لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئیبراهیم ئەحمەدنژاد دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ئەو کۆڵبەرە بێ ئاگاداریی پێشوەخت و بە چەکی کڵاشینکۆف کراوەتە ئامانج و سکی بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە.

تەرمی ئیبراهیم ئەحمەدنژاد بۆ پزیشکی یاسایی شاری سەردەشت گراوستراوەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە