سەردەشت؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان چەکدارەکانی ئێران
١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٤، ٢٠:٥٨
هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی جەبار زاریعی لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤)، جەبار زاریعی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "کۆڵەسەی خواروو" ی شاری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ژمارەیەکی کۆڵبەر لە سنووری قەندیل بە سەختی بریندار بوو.
بەوتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری پیرانشار گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw