سەوڵاوا؛ کوژرانی زانیار ئێراننژاد، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ١٦:٠١

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

لە درێژەی کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا لەلایان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی زانیار ئێراننژاد لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری سەوڵاوا (هەورامان)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (١٦ی جولای ٢٠٢٦)، هێزەکانی جێگیر لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «دەرەکێ» بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە، گرووپێک لە کۆڵبەرانیان لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندەکە دایە بەر دەستڕێژی گوللە کە بووە هۆی کوژرانی زانیار ئێراننژاد کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت.

ناوبراو خێزاندار بوو و لە بەشی سکەوە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران
 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە دوو حەوتوو، سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی نەوسوود، مەریوان و سەوڵاوا و هەروەها منداڵێکی ١٥ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە