بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی جەعفەر موختاری‌فەر نووسەر و چالاکی فەرهەنگی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ٢١:٣٣

هەنگاو؛ یەکشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

جەعفەر موختاری‌فەر، شاعیر، نووسەر و یەکێک لە چالاکە فەرهەنگییە ناسراوەکانی کورد لە بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری بە هێرشکردنە سەر شوێنی کاری جەعفەر موختاری‌فەر نووسەری خەڵکی بۆکان، ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

هەنگاو زانیویەتی کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەرەتا هێرشیان کردووەتە سەر دووکانی جەعفەر موختاری‌فەر لە شاری بۆکان و لەگەڵ پشکنینی تەواوی ئەو شوێنە پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو، بۆ ماڵە تایبەتییەکەی خۆی گواستوویانەتەوە و دوای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانی لەوانە کۆمپیوتەر، کتێبەکان و یادداشتەکانیان گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژی ئەم نووسەرە کوردە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە