بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی سدیق کەریمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
هەنگاو؛ هەینی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
سدیق کەریمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەییی سدیق کەریمی و دەستبەسەریانکردووە.
شایانی باسە کە سدیق کەریمی پێشتریش بە هۆی لەبەرکردنی «جلوبەرگی کوردیی خاکی» لە کاتی ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا لە پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی نوێ، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.