كرماشان؛ دەستبەسەركرانی موسلیم زارعی نووسەری كورد و برای مەهسا زارعی

٦ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٥:١٦

هەنگاو؛ سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

موسلیم زارعی چالاكی فەرهەنگی لە بواری زمانی كوردی و نووسەر و وەرگێڕی خەڵكی كرماشان، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر كرا. مەهسا زارعی خوشكی ناوبراو دوو ڕۆژ پێش دەستبەسەر كرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٧ی مەی ٢٠٢٥)، موسلیم زارعیچالاكی فەرهەنگی، نووسەر و وەرگێڕی خەڵكی كرماشان لە پێش دووكانەكەی لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان دەستبەسەر كراوە. هەنگاو ئاگادار كراوەتەوە كە ناوبراو دوای چەند كاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد كراوە.

دەستبەسەركرانی موسلیم زارعی لە كاتێكدایە كە خوشكی ناوبراو مەهسا زارعی، چالاكی فەرهەنگی و بواری مافەكانی ژنان، ڕۆژی یەكشەممە ٤ی جۆزەردان لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەكەیان دەستبەسەر كرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە