میاندواو؛ دەستبەسەرکرانی شوانە دیوازی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٨:٣٩

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی میاندواو بە ناوی شوانە دیوازی لە ئەنجامی هەڵکوتانی شەوانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی لە ئاوایی سەرچناری ئەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۳ی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۳ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەییی شوانە دیوازی تەمەن ۴۸ ساڵ، ناوبراویان بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە دروستکردنی کەشێکی ترس و تۆقاندن ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و ماڵەکەشیان پشکنیوە. شوانە دیوازی خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە