دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی سمکۆ یووسفی، مامۆستای زمانی کوردی لە بۆکان

٥ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٣:٠٩

هەنگاو؛ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

سمکۆ یووسفی ناسراو بە سمکۆ سەلامەت، نووسەر، شاعیر، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٦ی مەی ٢٠٢٥)، سمکۆ یووسفی، لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و مامۆستای زمانی کوردی لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەوڵی دەستبەسەرکردنی سمکۆ یووسفیان داوە و ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلی خۆی و هاوژینەکەی و منداڵەکانی گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

شایانی باسە کە، سمکۆ یووسفی لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی "ژینبانان"ی بۆکانە.

سمکۆ یووسفی، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەکان بۆ سەر ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە