کوژرانی خالید محەممەدی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

١٧ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٢:٤٧

هەنگاو؛ سێشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

خالید محەممەدی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەو شارەدا کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۸ی جولای ۲۰۲۵)، خالید محەممەدی، تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی گوندی «ئەنجێنە»ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە ئەو کۆڵبەرە گەنجە کە لەم دواییانەدا هاوسەرگیری کردبوو، لە سنووری «شابدین»ی بانە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی حکومەت دڵ و سییەکانی کراوەتە ئامانج.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی خالید محەممەدی تا ئێستا لە نەخۆشخانە ڕاگیردراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە