بانە؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێک

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٤:٠٥
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۱۷ی ڕەزبەری ۲۷۲۵
ناسر ڕەحیمی، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی ئەو شارە لاقێکی لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۸ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵)، ناسر ڕەحیمی، خەڵکی گوندی «منجیلان» سەر بە شارۆچکەی نمشیری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گوێزنگی لاقی ناسر ڕەحیمی بڕدراوەتەوە و بۆ ناوەندێکی دەرمانی گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw