سنووری بانە؛ برینداربوونی كۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١١:٢١

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

ڕزگار محەممەدی، كۆڵبەری خەڵكی بۆكان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكانەوە لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە سەختی بریندار كرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٤ی جوڵای ٢٠٢٥)، ڕزگار محەممەدی، كۆڵبەری تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵكی بۆكان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سەرسنوور بە چەكی كڵاشینكۆف، لە بەشی كەمەری بە سەختی بریندار كراوە.

ئەم كۆڵبەرە بە هۆی زیانی بەركەوتووی لە ئەنجامی تەقەی گوللە بۆ گورچیلەی لە ژێر نەشتەرگەری دایە و لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی شاری سنە خەوێندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە