سنووری بانە؛ برینداربوونی كۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١١:٠٦

هەنگاو؛ چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

كۆڵبەرێكی خەڵكی سەقز بە ناوی بەهرام (پاشناوی نادیار)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە بە سەختی بریندار كرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٩ی جوڵای ٢٠٢٥)، بەهرام (نازناو نادیار)، تەمەن ٣٥ ساڵ، باوكی دوو منداڵ، خەڵكی گوندی “میک”ی سەر بە سەقز و دانیشتووی ترخاناوای بانە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكوومەتییەكان لە سنووری “ئەشتەراوا”ی سەر بە ناوچەی نەنۆڕی بانە بە سەختی بریندار كرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە حكوومەتییەكان لە كاتێكدا تەقەیان لەم كۆڵبەرە كردووە كە لە ڕێگەی ڕۆیشتن بۆ كۆڵبەری بووە و هیچ بارێكی پێ نەبووە.

شایانی باسە كە، ئەم كۆڵبەرە بریندارە سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە، گواسترابوویەوە، بەڵام بە هۆی قووڵی برینەكانی بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سەقز گواستراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە